Accessibility links

پێنج پشكێنه‌ری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان گه‌یشتنه تاران  - 2004-04-12


پێنج پشكێنه‌ری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان گه‌یشتنه تاران بۆ ئه‌وه‌ی پشت ڕاستی بكه‌ن كه ئایه ئێران ده‌ستی هه‌ڵگرتووه له درووست كردنی ده‌زگای جیاكردنه‌وه‌ی كه‌ره‌سته‌ی ناوكی كه بۆ زاخ كردنی یۆرانیۆم به‌كاردێت. كاربه‌ده‌ستێكی باڵا له‌گه‌ڵ ڕێكخراوی ووزه‌ی ئه‌تۆمی ئێران محه‌مه‌د سه‌عیدی وتی پشكنێره‌كان به‌شداری ئه‌‌و لێكۆڵینه‌وانه‌و وتووێژانه ده‌كه‌ن سه‌باره‌ت به چاره‌سه‌ر كردنی ئه‌و گیروگرفتانه‌ی كه بۆته هۆی نیگه‌رانی ئاژانسی ووزه‌ی ئه‌تۆمی نێونه‌ته‌وه‌ی، له ناو ئه‌و نیگه‌رانیانه‌ش دا كۆمه‌ڵێ ده‌زگای جیاكردنه‌وه‌ی كه‌ره‌سته‌ی ناوكی. له 29 ی مانگی 3 تاران وتی ئه‌و وازی هێناوه له دروستكردنی ئه‌و ده‌زگایه ، به‌ڵام له كاتێك دا كه به‌ڕێوه‌به‌ری ئاژانسی ووزه‌ی ئه‌تۆمی نێونه‌ته‌وه‌ی محه‌مه‌د ئه‌ل به‌رادعی له هه‌فته‌ی ڕابردو سه‌ردانی تارانی كرد كاربه‌ده‌ستانی ئێران وتیان دروست كردنی ده‌زگای جیاكردنه‌وه‌ی كه‌ره‌سته‌ی ناوكی له ڕۆژی هه‌ینی ڕاده‌گرن. ووڵاتانی تر له ناویاندا وڵاته‌یه‌كگرتۆكانی ئه‌مریكاش ئێران تاوانبار ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی كه هه‌وڵ ده‌دات پرۆگرامی چكی ناوكی بشارێته‌وه و ئیران پرۆگرامی ئه‌تۆمی خۆی ته‌نها به‌مه‌به‌ستی ئاشتی بۆ ووزه‌ی ئیلیكترك ناو بردوه.

XS
SM
MD
LG