ته‌نانه‌ت له ده‌می پشوودانی جه‌ژنی قیامه‌ت سه‌رۆك بوش فكری لای رووداوه‌كانی عێرا‌ق بوو. بۆ دووهه‌م ساڵ به دوایی یه‌ك سه‌رۆك به‌شێكی له ڕۆژی پشوودانی له بنكه‌ی له‌شكری فۆرت هوود به‌سه‌ر برد كه به هه‌لیكۆپته‌ر ئه‌وه‌نده له ماڵی خۆی (كێڵگه‌ی بنه‌ماڵی بوش له تكساس) دور نیه.
ئه‌و ده‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له بنه‌ماڵه‌ی سه‌ربازانی له عێرا‌ق خزمه‌ت ده‌كه‌ن له كنیسه‌ی بنكه له‌شكریه‌كه به نیشانی دوعا كردن كرنوشی برد. سه‌رۆك بوش دواتر به كورتی بۆ په‌یامنێران قسه‌ی كرد و گوتی ئه‌و دعای بۆ هێزه‌كان كردبوو.
به‌ڕێز بوش گوتی: " ئه‌مڕۆكه چۆكم دادابوو و به‌م حاڵه‌ته سوپاسی خوای میهره‌بانم كرد بۆ پاراستنی هێزه‌كانمان له ده‌ره‌وه‌ی ووڵات و هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان و عێراقیه بێ گوناهه‌كان كه به ده‌ستی هێندێ له‌و كوشتنه بێ مانایه له‌لایه‌ن ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌خوازن ( ئیراده‌ی ئێمه تاقی بكه‌نه‌وه) ده‌ناڵێنن.
به‌ڕێز بوش دانی به خوێن ڕێژه‌كانی چه‌ند ڕۆژانی ڕابردوو له عێرا‌ق هێنا و گوتی ده‌بێ جه‌رده‌كارانی توندوتیژی ده‌كه‌ن بۆ ئه‌م لۆمه بكرێن. پرسیاری لێكرا ئایا ئ‌مریكا ده‌بێ چاوه‌ڕێ كوشتنی دیكه بكات.
سه‌رۆك بوش گوتی: " هه‌فته‌ی ڕابردوو هه‌فته‌یه‌کی سه‌خت بوو دعام و فكرم لای ئه‌و كه‌سانه‌یه كه گیانی خۆیان له پێناو ئاسایشی ئێمه به‌خت كرد. عێراقێكی ئازاد ده‌توانێ ببێته مایه‌ی ئه‌وه‌ی جیهان به ئاسایشتر بێت.
سه‌رۆك گوتی زه‌حمه‌ته بگوترێ كه ئه‌م توندوتیژیه ده‌برێته‌وه له پاش هه‌فته‌یه‌ك شه‌ڕ نێوان میلیتانه سونی و شیعه‌كان له‌لایه‌ك و هێزه هاوپه‌یمانه‌كان له‌لایه‌كی دی.
به‌ڕێز بوش گوتی ئه‌نادامانی ئه‌نجومه‌نی فه‌رمانڕه‌وای كاتی عێرا‌ق وا خه‌ریكن هه‌وڵ ده‌ده‌ن بزانن ئایا ده‌توانن هێندێ ئاسایش بۆ شاری فه‌للوجه شوێنی هێندێ له خراپترین شه‌ره‌كان بگه‌ڕێننه‌وه یان نه. ئه‌و گوتی له‌شكری ئه‌مریكا ده‌رفه‌تی داوه‌نه‌تێ ئه‌م كاره بكه‌ن.
سه‌رۆك ئه‌م قسانه‌ی كرد به ماوه‌یه‌كی كورت به‌ر له وه‌ی سه‌ردانی سه‌ربازانی بریندار بكات كه به‌م دواییانه له عێرا‌ق گه‌ڕانه‌ته‌وه بنكه‌ی فۆرت هوود. ئێستا زیاتر له 20 هه‌زار سه‌ربازی ئه‌و بنكه‌یه له عێرا‌ق جێگری كراون.