Accessibility links

له شاری فه‌لوجه‌ هێزه‌كانی ئه‌مریكا و به‌دكارانی عێراق ڕازی بوون كه 12 كاتژمێر ته‌قه‌وه‌ستان بێ - 2004-04-11


ئه‌مڕۆ شاری پڕ كێشه‌ی فه‌لوجه تا ڕاده‌یه‌ك ئارامه، دوای حه‌وتویه‌ك شه‌ڕ كه بوته هۆی كوژرانی سه‌دان كه‌س له خه‌ڵك. كاربه‌ده‌ستانی ئه‌نجومه‌نی فه‌رمانڕه‌وایی عێراق ده‌ڵێن هێزه‌كانی ئه‌مریكا و به‌دكارانی عێراق ڕازی بوون كه 12 كاتژمێر ته‌قه‌ وه‌ستان بێ، كه سه‌ر له به‌یانی ئه‌مڕۆ ده‌ست پێ كرد و ده‌بێته هۆی كێشانه‌وه‌ی ورده‌وردی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له شاری ناوبراو. به‌ڵام كاربه‌ده‌ستانی له‌شكری ئه‌مریكی ده‌ڵێن دووكه‌س له مارینزه‌كانیان دوای ئه‌وه‌ی ته‌قه‌‌وه‌ستان ده‌ستی پێكرد به‌هۆی سیره‌گران بریندار بوون. له ڕووداوێكی تر، كاربه‌ده‌ستانی له‌شكری ئه‌مریكا ده‌ڵێن به‌دكاران هه‌لیكۆپته‌رێكی ئاپاچیان له ڕۆژئاوای به‌غدا به‌رداوه‌ته خوار. كاربه‌ده‌ستان ده‌ڵێن له چاره‌نووسی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌لیكۆپته‌ره‌كه زانیاریان نییه.

XS
SM
MD
LG