Accessibility links

دوای تێپه‌‌ربوونی سالێك به‌‌سه‌‌ر گرتنی به‌‌غدا هێزه‌‌كانی هاوپه‌‌یمانان له‌‌سه‌‌رتانسه‌‌ری عیراق رووبه‌‌روی خراپكاران ده‌‌بنه‌‌وه - 2004-04-10


دوای تێپه‌‌ربوونی سالێك به‌‌سه‌‌ر گرتنی به‌‌غدا هێزه‌‌كانی هاوپه‌‌یمانان له‌‌سه‌‌رتانسه‌‌ری عیراق رووبه‌‌روی خراپكاران ده‌‌بنه‌‌وه. له شاری فه‌‌للوجه كاربه‌‌ده‌‌ستانی ئه‌‌مریكی ئاگر به‌‌ستی یه‌‌ك لایه‌‌نه‌‌یان بۆ ماوه‌‌ی بیست و چوار كاتژمێر راگه‌‌یاند، به‌‌لام دوای تێپه‌‌ربوونی نۆهه‌‌ت خوله‌‌ك پێكدادان دیسان ده‌‌ستی پێكرده‌‌وه. عیراقیه‌‌كان ده‌‌لێن له‌‌ماوه‌‌ی پێكدادانه‌‌كانی ئه‌‌م هه‌‌فته‌‌یه له‌‌گه‌‌ل مارینزی ئه‌‌مریكی چوار سه‌‌دو په‌‌نجا عیراقی كوژراون. له‌‌شكری ئه‌‌مریكی رایگه‌‌یاند كه‌‌وا دوو سه‌‌ربازی ئه‌‌مریكی و شۆفێرێكی عیراقی رۆژی هه‌‌ینی له دوو كرداری جیاواز له ده‌‌وروبه‌‌ری به‌‌غدا كوژران.

XS
SM
MD
LG