عه‌بدولعه‌زیز بۆته‌فلیقه ی سه‌رۆكی جه‌زائر به ئاسانی سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر پێنج ڕەكه‌به‌رەكه‌یدا به دەستهێنا و له ئاكامدا ڕەكه‌به‌ری سه‌رەكیه‌كه‌ی عه‌لی بن فلیس ی سه‌رۆك وەزیری پێشوو دەنگدانه‌كه‌ی ڕەتكردەوە.
كاربه‌دەستانی جه‌زائر دەڵێن: به‌ڕێز بۆته‌فلیقه پتر له سه‌دا هه‌شتاو سێی دەنگه‌كانی هه‌ڵبژاردنی دوێنێ پێنج شه‌ممه به‌دەستهێناوە بۆیه قۆناغی تری دەنگدان به‌دوور نازانرێت.
جێی باسه، به‌ڕیز بن فلیس كه له خانه‌ی دووهه‌می دەنگدانه‌كه‌دا هاتووە و له ته‌نها سه‌دا هه‌شتی دەنگه‌كانی به‌دەستهێناوە و هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی رەتكردەوە.