ڕاوێژكارێكی سیڤیڵی به ڕەگه‌ز به‌ریتانی كه له عێراقدا كاردەكات دیار نه‌ماوە.
نوسینگه‌ی دەرەوەی به‌ریتانیا ڕایگه‌یاند كه جێری تییلی بۆ دوا جار له ڕۆژی دوو شه‌ممه‌دا له شاری ناسریه ی باشوری عێراق بینراوە و ڕاپۆرته‌كان دەڵێن: وا پێدەچێت به‌ڕێز تییلی پاش ئه‌وەی بنكه‌یه‌كی هێزی ئاسمانی له‌و شارەدا به‌جێهێشتووە، ڕفێندرابێت.
به‌ڕێز تیلی وەك ڕاوێژكارێكی سیڤیڵی و نا له‌شكری بۆ هێزی هاوپه‌یمانان له عێراقدا كاری كردووە. به‌ریتانیا دەڵێت: خێزانه‌كه‌شی هه‌واڵی دیار نه‌مانیان ڕاگه‌یاندووە.