كه‌ناڵی ئه‌لجه‌زیرەی عه‌رەبی دەڵێت: یاخی بووانی عێراقی سێ سیڤیڵی ژاپۆنیان فڕاندووە و هه‌ڕەشه‌ی ئه‌وە دەكه‌ن كه ئه‌گه‌ر هاتوو تۆكیۆ له‌شكرەكه‌ی له عێراق نه‌كشێنێته‌وە ئه‌وا هه‌ر سێ كه‌سه دەستگیركراوەكه دەكوژن.
ڕۆژی پێنج شه‌ممه، كه‌ناڵی جه‌زیرەش كاسێتێكی ڤیدیۆیی هه‌ر سێ ژاپۆنیه‌كه‌ی بڵاوكردۆته‌وە كه یه‌كێكیان ژنه. باوەڕدەكرێت یه‌كێك له فڕێنراوەكان ڕۆژنامه‌نوسێكی سه‌ربه‌خۆیه و یه‌كێكی تریان كارمه‌ندی فریاگوزاریه و سێ هه‌میان چالاكی گێڕێكی ئاشتیخوازە.
كه‌ناڵی ناوبراو له زاری فڕێنه‌رانه‌وە بڵاویكردۆته‌وە كه دەڵێت: ئه‌گه‌ر هاتوو تۆكیۆ له‌شكرەكه‌ی له عێراق نه‌كشێنێته‌وە ئه‌وا له ماوەی سێ ڕۆژدا هه‌رسێ كه‌سه‌كه دەكوژن. جێی باسه، ئه‌و گروپه نه‌ناسراوەی هه‌ستاون به‌م كارە به گروپی موجاهدین ئه‌لئه‌قسا خۆیان دەناسێنن.
له لایه‌كی ترەوە، هه‌شت هاوڵاتی كۆریای باشور له لایه‌ن یاخیبوانی عێراقیه‌وە به بارمته گیراون، به‌ڵام یه‌كێكیان توانیویه‌تی خۆی دەرباز بكات. ئاژانسی هه‌واڵی یۆنهابی سه‌ر به كۆریای باشور ڕادەگه‌یه‌نێت كه كاربه‌دەستێكی وەزارەتی دەرەوە له سیئۆل باسی له فڕاندنی ئه‌و چه‌ند كه‌سه كردووە و گوتویه‌تی ئه‌و كۆمه‌ڵه كه‌سه دەستگیركراوە سه‌ر به گروپێكی كریسچیانی بوون كه ویستویانه له عه‌مانه‌وە به‌رەو به‌غدا به‌ڕێبچن و له‌و كاته‌دا فڕێنراون. تا ئێستاش نازانرێت كێ به‌رپرسی ئه‌و كاری فڕاندنه‌یه.
پێشتریش له سه‌رەتای ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا دوو ووڵاتی تری كۆریای باشور له لایه‌ن گروپه چه‌كداریه‌كانی شیعه ئاینزاكان له باشوری عێراق فڕێنران و له پاشدا ئازادكران.
جێی باسه، ژاپۆن 500 سه‌ربازی ووڵاته‌كه‌ی له باشوری عێراق هه‌یه كه به كاروباری مرۆڤایه‌تی و یارمه‌تی ئاوەدانكردنه‌وەی عێراق هاتونه‌ته ووڵاته‌كه‌وە و بڕیاریاندابوو له مانگی شه‌شدا زیاتر له 3000 سه‌ربازی تر بنێرێت بۆ باكوری عێراق.