ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه مه‌رینزه‌كانی ووڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و یاخی بووانی عێراقی له شه‌ڕێكی قورس‌دا بوون له شارۆچكه‌ی فه‌لوجه له ده‌مێكدا یاخی بوونی میلیشیاكانی سونه و شیعه ئاینزاكان تیادا به‌شدارن به شاره‌كانی عێراق بڵاو بۆته‌وه.
گه‌واه ده‌ران ده‌ڵێن ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه نزیكه‌ی چل كه‌س له فه‌لوجه كوژراون كاتێ كه هه‌لیكۆپته‌ره جه‌نگیه‌كانی ئه‌مریكا موشه‌كیان گرتوۆته باڵه‌خانه‌یه‌كی ناو مزگه‌وتێك. تا ئاماده كردنی ئه‌م هه‌واڵه ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌مریكی ئه‌م ڕووداوه‌یان پشت ڕاست نه‌كردۆته‌وه.
دوێنێ سێ شه‌ممه‌ش سی ووڵاتی عێراقی له فه‌لوجه كوژران و مه‌رینزه‌كان چونه‌ته ناو شاری فه‌لوجه پاش ئه‌وه‌ی هه‌فته‌ی ڕابردوو چوار كارمه‌ندی مه‌ده‌نی ئه‌مریكا له فه‌لوجه كوژران. هاوكاتیش ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌مریكی په‌یمانیان داوه هێرشێكی به به‌رنامه‌ی سه‌كه‌وتوانه دژی میلیشیاكان و كه‌سایه‌تیه‌كی ئاینی شیعه ئاینزاكان موقته‌دا ئه‌لسه‌در ئه‌نجام بده‌ن.
ئه‌مڕۆش چوارشه‌ممه گه‌وره یاریده‌ده‌رێكی موقته‌دا ئه‌لسه‌در له‌لایه‌ن هێزه‌كانی هاوپه‌یمانانه‌وه له شاری پیرۆزی كه‌ربه‌لا كوژراوه. هه‌روه‌ها له نزیك شاری كه‌ركوكی باكووری عێراقیشه‌وه له پێكدادانێكدا له‌گه‌ل هێزه سه‌ربازیه‌كانی هاوپه‌یماناندا هه‌شت عێراقی كوژراون.