كاربه‌ده‌ستان و شاهیده‌كان ده‌ڵێن ئه‌و گومان لێكراوانه كه به ئه‌ندامانی كه‌مایه‌تی موسڵمانه‌كانی روهنگیای ناسراون به بۆمبی ئاگرییه‌وه هێرشیان كردوه‌ته سه‌ر باڵه‌خانه‌كه و به‌ته‌ور په‌لاماری چه‌ند كارمه‌ندی باڵیۆزخانه‌كه‌یان داوه. و له ئاكامدا به‌لایه‌ن كه‌مه‌وه كارمه‌ندێك بریندار بووه. جێی باسه حكومه‌ته له‌شكریه‌كه‌ی بورما ئه‌م هێرشه كردنه‌ی ئیدانه كردووه و كاربه‌ده‌ستان ده‌ڵێن گومان لێكراوان له‌گه‌ڵ كارمه‌ندانی باڵیۆزخانه‌كه له‌سه‌ر به‌ڵگه نامه‌یه‌ك ناكوكیان هه‌بوه و شاهیدان ده‌ڵێن دوو نوهومی باڵه‌خانه‌ی كوالا لامپۆر له ئاكامی ئه‌و هێرشه ئاگری تێبه‌ربووه.