ژه‌نڕاڵێكی باڵای ووڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له عێراقدا به‌ڵێنی دا به له ناوبردنی چه‌كداره شیعه ئاینزاكانی كه ژماره‌یه‌ك هێرشیان له دژ هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان ئه‌نجام داوه. له ڕاگه‌یاندنێكدا له به‌غداوه ژه‌نه‌ڕاڵ مارك كێمێت گوتی هێزه‌كانی هاوپه‌یمان به‌رده‌وام ده‌بن له هێرشی كاریگه‌ر و سه‌ر كه‌وتوكانیان له دژ ئه‌و چه‌كدارانه‌ی لایه‌نگری مه‌لای شیعه موسلمانه ڕادیكاله‌كان موقته‌دا ئه‌لسه‌درن كه له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی ده‌رچوه.
هاوكات سه‌رچاوه‌یه‌كی نه‌خۆشخانه‌ی فه‌لوجه‌ی شاری زۆرینه‌ی موسڵمانه سونیه‌كان ڕایگه‌یاند كه 30 كه‌س به‌لایه‌ن كه‌مه‌وه له دره‌نگانێكی ڕۆژی سێ شه‌ممه كوژراون. له شاری رومادیش موسڵمانه سونه‌كان 12 هێزی پیاده‌ی ئه‌مریكایی له شه‌ڕێكددا له‌گه‌ڵ گێره شێوێناندا كوژران. كاربه‌ده‌ستانی به‌رگری ئه‌مریكا ده‌ڵێن ئه‌و شه‌ڕه په‌ره‌ی سه‌ند دوای ئه‌وه‌ی یاخی بوان په‌لاماری بنكه‌كانی هێزه پیاده‌یان داوه له نزیك باڵه‌خانه‌یه‌كی حكومه‌ته‌وه.