Accessibility links

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق هوشیار زێباری ده‌ڵێ ساڵێك دوای ڕووخانی سه‌دام حسێن ژیانی زۆربه‌ی عێراقیه‌كان به‌ره‌و باشی ڕۆیشتووه - 2004-04-06


به‌ڕێز بلێر به‌توندی ڕه‌خنه‌ی له مه‌لای توندڕێی شیعه‌ موقته‌دا سه‌در گرت كه لایه‌نگرانی ده‌ستیان له توندوتیژی له دژی هێزه هاوپه‌یمان داوه كه له ئه‌نجامدا له‌م هه‌فته‌یه ژماره‌یه‌كی زۆر خه‌ڵك كوژران. به‌ڕێز بلێر له كۆنفرانسێكی ڕۆژنامه‌وانی له له‌نده‌ن گوتی به‌ڕێز ئه‌لسه‌در خۆی گه‌یاندۆته لایه‌نه‌كانی دژی دیموكراسین و له پشت زۆربه‌ی گرفت و ئاژاوه‌كانی عێراقن.

به‌ڕێز تۆنی بلێر گوتی: " ئێستا كه هێندێ كه‌س دیموكراسیان له عێراق ناوێ، هێندێ كه‌س، ژماره‌یه‌كی زۆر بچوك، ده‌خوازن سه‌دام بگرێته‌وه. هێندێ كه‌س تیرۆریستی بێگانه‌ن ده‌رژێنه ناو عێراق بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ست له جۆره كاری تیرۆریستی بده‌ن كه هه‌وڵ ده‌ده‌ن له شوێنه‌كانی دیكه‌ی جیهان جێ به‌جێ بكه‌ن. ئه‌و مه‌لایه‌شه كه توندڕه‌وه، و ئه‌وه‌ی زۆرینه‌ی شیعه‌كان‌ ده‌یانهه‌وێ ئه‌و نایهه‌وێت. له‌وه‌ش مه‌پرسه كه زۆربه‌ی عێراقیه‌كان عێراقێكی دیموكراتیكیان ده‌یهه‌‌وێت. جا ئه‌م توندوتیژیه‌ ڕوو ده‌دات و وه‌ڵامی ئێمه‌ش نابێ ئه‌وه بێت له‌شه‌ڕ ڕابكه‌ین، خۆبشارێنه‌وه یانیش وا بیر بكه‌ینه‌وه كه ئێمه هه‌موو كاره‌كان به‌هه‌ڵه ئه‌نجام داون. به‌ پێچه‌وانه وه‌ڵاممان ده‌بێ ئه‌وه‌بێت كه قورس و قایم له‌سه‌ر كاره‌كانمان به‌رده‌وام بین."

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق هوشیار زێباری گوتی: بۆی هه‌یه توندوتیژیه‌كه‌ خراپتری لێبێت ده‌گه‌ڵ كو دوا مۆڵه‌ت واته 30 مانگ ی شه‌ش نێزیك ده‌بێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی هێزی هاوپه‌یمان ده‌سهه‌ڵاتی عێراق بداته ده‌ست ئه‌نجومه‌نی حوكمڕانی عێراق.

به‌ڕێز زێباری گوتی: " ده‌گه‌ڵ كو له‌و ڕێكه‌وته نێزیك ده‌بینه‌وه، ئه‌م ئه‌ركه قورسانه‌ش زیاتر ده‌بن. جا چ له به‌ره‌ی دابین كردنی ئاسایش بێت یانیش له‌لایه‌ن هێندێ كۆمه‌ڵی لابه‌لا وه‌ك موقته‌دا سه‌در و كه‌سی دی بێ كه ده‌خوازن به‌رهه‌ڵستی ئاسایش و سه‌قامگیری بكه‌ن. به‌ڕای من ده‌بێ ئێمه به‌توندی هه‌ڵسوكه‌وت ده‌گه‌ڵ ئه‌م ڕووداوانه بكه‌ین به‌ڵام هه‌روه‌ها پێمان خۆشه گرژییه‌كان خاوبكه‌ینه‌وه و هه‌وڵ ده‌ده‌ین ئه‌م مه‌سه‌له‌یه به هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێ چاره‌سه‌ر بكرێ بۆ ئه‌وه‌ی له پرۆسه‌ی سه‌ره‌كی دورنه‌كه‌وینه‌وه."

به‌ڕێز زێباری گوتیشی ئاژاوه‌ی ئێستا مانای ئه‌وه نییه عێراق به‌ره‌و ڕه‌وشێكی زۆر ئاڵۆز و بێسه‌روبه‌ر ده‌بێت. ساڵێك دوای ڕووخانی سه‌دام حسێن ژیانی زۆربه‌ی عێراقیه‌كان به‌ره‌و باشی ڕۆیشتووه.

بۆ گوێ گرتن له ته‌واوی ئه‌م ڕاپۆرته، ده‌توانیت له‌م فایله ده‌نگییه‌ی لای به‌شی سه‌ره‌وه‌ی ئه‌م لاپه‌ڕه بده‌یت.

XS
SM
MD
LG