Accessibility links

له كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا ئێران ده‌زگاكانی دروست كردن و كۆكردنه‌وه‌ی چه‌كی ناوه‌كی ڕاده‌گرێت - 2004-04-06


سه‌رۆكی پرۆگرامی ناوه‌كی ئێران ده‌ڵێت له كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا ووڵاته‌كه‌ی ده‌زگاكانی دروست كردن و كۆكردنه‌وه‌ی چه‌كی ناوه‌كی ڕاده‌گرێت. غولام رزا ئاغازاده له تاران بۆ په‌یامنێرانی دوا پاش ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د به‌رادعی سه‌رۆكی ئاژانسی نێونه‌ته‌وه‌یی ووزه‌ی ئه‌تومی دوا له كاتی سه‌ردانی بۆ تاران. به‌ڕێز به‌رادعی گوتی ئێران پابه‌نده به به‌ڵێنه‌كه‌ی كه هه‌موو شتێك بكات بۆ ئه‌وه‌ی به‌خێرایی كێشه‌كانی سه‌باره‌ت به پرۆگرامی ناوه‌كی تاران چاره‌سه‌ر بكرێت. ئاژانسی نێونه‌ته‌وه‌یی ووزه‌ی ئه‌تومی له سه‌رچاوه‌ی به ده‌ست هێنانی یۆرانیۆمی زاخ كراو كه ده‌توانێت بۆ چه‌كی ناوه‌كی به‌كار بهێنرێت ده‌كۆڵێته‌وه. هه‌روه‌ها ئاژانسه‌كه ده‌ڵێت هێشتا تاران نه‌یتوانیوه بۆ كۆمه‌ڵگای نێوده‌وله‌تی بسه‌لمێنێت كه به‌رنامه ناوكیه‌كانی به مه‌به‌ستی ئاشتیانه‌یه.

XS
SM
MD
LG