كاربه‌ده‌ستانی فه‌ڕه‌نسا ده‌ڵێن پۆلیس سیانزه كه‌سیان ده‌ستگیر كردووه وه‌ك به‌شێك له‌و لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ی سه‌باره‌ت به ته‌قینه‌وه‌كانی ساڵی پاری شانشینی مه‌غریب ئه‌نجام ده‌درێت.
ده‌سه‌ڵاتداران ده‌ڵێن ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ئه‌وانه له میانه‌ی هێرشێكدا بۆ سه‌ر ده‌وروبه‌ری پاریس گیراون و بڕواش وایه گیراوه‌كان په‌یوه‌ندییان به ڕێكخراوێكی چه‌كداری ئیسلامی مه‌غریبه‌وه هه‌بێت كه ده‌نگ وایه ئه‌نجام ده‌ری هێرشه هاوكاته‌كانی مانگی پێنجی ڕابردوو بووبن، واته ئه‌و هێرشانه‌ی له كازابلانكا ئه‌نجام دران. له‌و هێرشانه‌دا چل و پێنج كه‌س كوژران به دوانزه خۆته‌قینه‌ره‌وه‌كه‌شه‌وه.
شایانی باسه ده‌سه‌ڵاتدارانی ئسپانیاش له‌وه ده‌كۆڵنه‌وه ئایا ئه‌م ڕێكخراوه ئیسلامیه له مه‌غریب په‌یوه‌ندی به‌و ته‌قینه‌وانه‌ی مه‌دریده‌وه هه‌یه یان نا، كه‌بووه مایه‌ی كوژرانی سه‌دو نه‌وه‌تو یه‌ك كه‌س.