Accessibility links

ئه‌و كه‌سه‌ی گومان ده‌كرێ ڕێبه‌ری رێزه بۆمب ته‌قاندنه‌وه كوشنده‌‌كانی شه‌مه‌نده‌فه‌ری مه‌درید بێت  له كاتی كرده‌وه‌یه‌كی پۆلیس خۆی كوشت - 2004-04-04


ئه‌سپانیا ده‌ڵێت ئه‌و كه‌سه‌ی گومان ده‌كرێ ڕێبه‌ری رێزه بۆمب ته‌قاندنه‌وه كوشنده‌‌كانی شه‌مه‌نده‌فه‌ر له مانگی ڕابردوو له مه‌درید بێت له كاتی به‌سه‌ردادان و كرده‌وه‌یه‌كی پۆلیس خۆی كوشت.

وه‌زیری ناوخۆی ئه‌سپانیا ده‌ڵێت پیاوه‌كه ووڵاتی تونسی به‌ناوی سرحان بن عه‌بدولمه‌جید فاخت به ته‌قاندنه‌وه‌ی بۆمبێك خۆی و سێ كه‌سی ده‌گه‌ڵی و پۆلیسێكی كوشت.

شه‌ممه له‌كاتی ته‌قینه‌وه‌كه پۆلیس چوار ده‌وری ئاپۆرتمانی ئه‌ویان له ده‌وربه‌ری مه‌درید دابوو.

وه‌زیری ناوخۆی ئه‌سپانیا گوتیش كۆمه‌ڵه‌كه كه‌ره‌سته‌ی بۆمبی هه‌بووه و وا دیاربوو نیازی هێرشی دیكه‌ی هه‌بووه.

كاربه‌ده‌ستانی ئه‌سپانیا لۆمه‌ی توندڕه‌وانی ئیسلامی به په‌یوه‌ندیان به تۆڕی تیرۆریستی ئه‌لقاعیده لۆمه ده‌كه‌ن بۆ هێرشه كوشنده‌كه‌ی كرایه سه‌ر شه‌مه‌نده‌فه‌ری مه‌درید له یازده‌ی مانگی ڕابردوو كه له ئه‌نجامدا 191 كه‌س كوژران.

XS
SM
MD
LG