Accessibility links

ئیران له ژێر فشاری نوێیه بۆ ئه‌وه‌ی بسه‌لمێنێ هه‌وڵ بۆ وه‌ده‌ست هێنانی چه‌كی ئه‌تومی نادات - 2004-04-04


ئیران له ژێر فشاری نوێیه بۆ ئه‌وه‌ی بسه‌لمێنێ هه‌وڵ بۆ وه‌ده‌ست هێنانی چه‌كی ئه‌تومی نادات و دووباره سووره له سه‌ر ئه‌وه كه هیچ نهێنی ناوه‌كی له پشكه‌نه‌رانی چه‌كی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان نه شارۆته‌وه. ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه له تاران ده‌مڕاستێكی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ له كۆنفرانسی ڕۆژنامه‌وانیدا گوتی: هیچ شوێنی ناوه‌كی له ئێران نین كه ئاژانسی ناونه‌ته‌وه‌یی ووزه‌ی ئه‌تومی ئاگاداریان نه‌بێت. ئه‌و تێبینیانه‌ به‌ر له سه‌ردانی سێ شه‌ممه‌ی محه‌مه‌د ئه‌لبه‌رادعی سه‌رۆكی ئاژانسی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ ئێران ده‌درێن كه پرۆگرامی ناوه‌كی ئێران كه‌وتۆته ژێر فشاری نێو نه‌ته‌وه‌یی. ئه‌مریكا ئێرانی تاوانبار كردووه كه خه‌ریكی سازكردنی چه‌كی ناوه‌كییه.

XS
SM
MD
LG