عێراق له سه‌ر ڕێگای وه‌رگرتنی ده‌سهه‌ڵاته له ڕۆژی 30 ی مانگی شه‌ش دا. له 28 مانگی سێ هێزی هاوپه‌یمانان به‌ڕێبه‌رایه‌تی ئه‌مریكا ده‌سهه‌ڵاتی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی دا به‌ده‌ستی خوده‌یر فازل عه‌باس دكتۆرێكی برینكاری، له ساڵی 1979 تا ساڵی 2003 دور له ووڵات بوو.
كاتێك سه‌دام حسێن له‌سه‌ر كار لادرا ئه‌و گه‌ڕاوه ووڵات. دكتۆر عه‌باس ده‌ڵێت دانه‌وه‌ده‌ستی ده‌سهه‌ڵاتی وه‌زاره‌تی ته‌ندورستی به‌ڕاستی ڕۆژی سه‌ركه‌وتنه به‌سه‌ر بۆچوونه‌كانی دوا كه‌وتویی و دیكتاتۆریه‌تدا. له‌وه‌تای ئازاد كردنی عێراق ئه‌مریكا، مسر، ئیتاڵیا، ژاپۆن، كۆریا، توركیا، ئه‌سپانیا، و عه‌ره‌بستانی سعودی یارمه‌تی تندورستیان داوه‌ته عێراق كه بریتی بووه له ڕاهێنانی دكتۆر و پزشكیاران، ئاوادانه‌كردنه‌وه‌ی نه‌خۆشخانان و به‌خشینی ئامبۆلانس بۆ نه‌خۆشه‌كان.
وه‌زاره‌تی ته‌ندورستی عێراق زیادتر له 1200 ناوه‌ندی تندورستی و 240 نه‌خۆشخانه‌ی هه‌یه و زیاتر له 20000 دكتۆر و 30000 نه‌خۆشیار و یارمه‌تی ده‌ری نه‌خۆشیاران سه‌ر به‌و وه‌زاره‌ته‌كه‌ی هه‌یه.
له سه‌رانسه‌ری عێراق موچه و مانگانه‌ی دكتۆران زیاد كراوه واته له 20 دۆلاری كه مانگانه له كاتی ڕه‌ژێمی پێشوو وه‌ریان ده‌گرت ئێستا مانگانه له به‌ینی 120 تا 180 دۆلار وه‌رده‌گرن.
وه‌زاره‌تی تندروستی 30000 ته‌ن كه‌ل و په‌لی ده‌رمانساز كردن و تندورستی داوه‌ته دام و ده‌زگاكانی ته‌ندورستیه‌كانی سه‌رانسه‌ری عێراق. و 30 ملیۆن ده‌رزی كۆتانی منداڵانی كه كریبوو بڵاو كردوه‌ته‌وه.
بودجه‌ی عێراق بۆ كاروباری تندورستی بۆ ساڵی 2004 نۆسه‌دو په‌نجا ملیۆن دۆلاره ئه‌وه‌ش فه‌رقێكی زۆر ده‌گه‌ڵ بودجه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندورستی عێراق له ساڵی 2002 له ژێر ده‌سهه‌ڵاتی ره‌ژێمی سه‌دام حێسن كه 16 ملیۆن دۆلار بوو.
سه‌رۆك جۆرج بوش ده‌ڵیت: عێراق هه‌نگاوێكی گه‌وره‌ی به‌ره‌و پێشه‌وه ناوه. سه‌رۆك بوش ده‌ڵێت: " له‌و كاته‌ی عێراقیه‌كانیش بوون به به‌شێك له گه‌لانی ئازادی جیهان ئه‌وه‌ش خاڵێكی وه‌ر چرخانه له هه‌رێمی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و پێش وه‌چونێكی گرنگه بۆ ئازادی مرۆڤ."
وه‌زاره‌تی ته‌ندورستی یه‌كه‌م بوو له 25 وه‌زاره‌تانه‌ی عێراق كه ده‌سهه‌ڵاتیان بۆ ده‌گه‌ڕێندرێته‌وه له‌لایه‌ن ده‌سهه‌ڵاتدارانی كاتی هێزی هاوپه‌یمانان CPA تا 30 مانگی شه‌ش پرۆسه‌ی گه‌رانه‌وه‌ی سه‌ر به‌خۆیی عێراق به كۆتایی دێت.
بۆ گوێ گرتن له ته‌واوی ئه‌م سه‌رگوتاره، ده‌توانیت له‌م فایله ده‌نگییه‌ی لای به‌شی سه‌ره‌وه‌ی ئه‌م لاپه‌ڕه بده‌یت.
وه ئه‌م گوتاره بیر و بۆچوونی حكومه‌تی ووڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكایه.