هێرشه‌كانی سه‌رهه‌ڵدوان له عێراق به‌ردەوامه و له ماوەی بیست و چوار كاتژمێری ڕابووردوو دا بوونه‌ته هۆی كوشتنی هه‌شت كه‌س.
دەسه‌ڵاتداران له باكوری عێراق ڕادەگه‌یه‌نن كه له شاری كه‌ركوكی به‌هۆی ته‌قینه‌وبی بۆمبێك له نزیك بینای شارەوانی كه‌ركوك سێ كه‌س گیانیان له دەستداوە.
له لایه‌كی ترەوە، له‌شكری ئه‌مریكی ڕادەگه‌یه‌نێت كه سه‌ربازێكی ئه‌مریكی به‌هۆی ته‌قینه‌وبی بۆمبێك له‌سه‌ر یه‌كێك له شه‌قامه‌كانی به‌غدا كوژراوە.
هه‌روەها قسه‌كه‌رێكی له‌شكری ئه‌مریكی دەڵێت: له ڕۆژی پێنج شه‌ممه و له ئه‌نجام كارێكی دوژمنانه‌دا له خۆرئاوای پایته‌خت مارینزێكی ئه‌مریكی كوژراوە و هه‌ر له هه‌مان ڕۆژدا سێ ئه‌فسه‌ری پۆلیسی عێراقیش كوژراوب پاش ئه‌وەی ئوتومبیله‌كان به شاری به‌عقوبه دا تێپه‌ڕیوە كه نزیكه‌ی 65 كم له باكوری به‌غداوە دوورە.