دەنگدان بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی سریلانكا كۆتای پێهات و هیچ ڕاپۆرتێكیش سه‌بارەت به ڕوودانی توند و تیژی نه‌دراوە كه دەسه‌ڵاتداران به مه‌به‌ستی دابین كردنی ئاسایش زیاتر له شه‌ست هه‌زار پۆلیس و سه‌ربازیان له‌و ناوچانه‌دا بڵاوكردبۆوە كه مه‌ترسی ڕوودانی ئاژاوەی تیادەكران .
جێی باسه، له‌و ناوچانه‌دا كه سه‌رهه‌ڵداوەكانی تامیل ی لێیه بنكه‌ی دەنگدان نه‌بوو...وە داوا له دەنگدەرانی ئه‌و ناوچانه كرابوو بچنه ئه‌و بنكانه‌ی له‌سه‌ر ڕێگاو بانه‌كان دانرابوون تا دەنگی خۆیان بدەن.
وا چاوەڕوان دەكرێت تا ڕۆژی شه‌ممه ئه‌نجامه‌كانی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه دەرنه‌چێت و شیكه‌رەوانیش ڕادەگه‌یه‌نن كه ئه‌م هه‌ڵبژاردنه سێهه‌مین پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانه له‌ماوەی چوارساڵدا ئه‌نجام بدرێت و له‌وانه ببێته مایه‌ی ئه‌وەی په‌نجا به په‌نجا بێت و په‌رله‌مان نه‌گاته هیچ بڕیارێك.