ڕووبه‌ڕوبونه‌وەی نێوان پۆلیسی ئیسرائیلی و موسوڵمانه نوێژ كه‌رەكان له مزگه‌وتی ئه‌ڵئه‌قسای شاری ئورشه‌لیم قودس ئارام بۆته‌وە.
پاش ئه‌وەی ئه‌مڕۆ هه‌ینی له دوای نوێژی هه‌ینی موسوڵمانه‌كان، هێزی پۆلیسی ئیسرائیلی هێرشیان كردە سه‌ر مزگه‌وتی ئه‌لئه‌قسا و دەسه‌ڵاتداران و ئامادەبوانی ڕووداوەكه دەڵێن: هێزەكانی پۆلیس چونه‌ته ناو مه‌یدانه‌كه‌ی دەرەوەی مزگه‌وته‌كه كه به یه‌كێ له شوێنه پیرۆزەكانی موسوڵمانان دادەنرێت پاش ئه‌وەی فه‌له‌ستینیه‌كان دەستیان كردبوو به به‌ردباران كردنی پۆلیس و جوله‌كه‌كان كه له نزیك دیواری ڕۆژئاواوە بوون.
هێزەكانی پۆلیسی ئیسرائیلیش گولله‌ی پلاستیكی و هه‌نارۆكی دووكه‌ڵ و گازی فرمێسك ڕێژێنیان وەك هه‌وڵێك بۆ بڵاوەپێكردنی به‌رد هاوێژەكان به‌كارهێناوە كه دەگوترێت سه‌دان كه‌س دەبوون.