سه‌رۆك وەزیرانی ئیسرائیل به‌رگری كردووە له پلانه‌كه‌ی بۆ كشانه‌وەی یه‌ك لایه‌نه له كه‌رتی غه‌زە و دەڵێت: ئه‌گه‌ر هاتوو بارودۆخه‌كه به‌م شێوەیه‌ی ئێستا بمێنێته‌وە ئه‌وا ئه‌گه‌ر هه‌یه له ڕووی سیاسیه‌وە مه‌ترسی له‌سه‌ر ئیسرائیل هه‌بێت.
شه‌وی چوارشه‌ممه ئاریال شارۆن له كاتی قسه‌كانیدا له كۆنفرانسی ته‌كنه‌لۆجیدا كه له ته‌ل ئه‌بیب هۆشیاری داوە و گوتویه‌تی ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌م بارودۆخه‌ی ئێستای نه‌گه‌یشتن به چارەسه‌رێكی بۆ كێشه‌ی نێوان ئیسرائیل و فه‌له‌ستینیه‌كان به‌م شێوەیه‌ی خۆی بمێنێته‌وە ئه‌وا له‌وانه‌یه وا له ئیسرائیل بكات به زۆر چارەسه‌رێكی نێونه‌ته‌وەیی قبوڵ بكات كه له به‌رژەوەندی سیاسی و ئاسایشی ووڵاته‌كه‌ی نه‌بێت.
له درەنگانێكی ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه به‌ڕێز شارۆن كۆبوونه‌وەیه‌ك له‌گه‌ڵ سێ شاندی ووڵاته یه‌كگرتووەكانی ئه‌مریكا ساز دەكات به مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن له‌سه‌ر پلانی داهاتوویان. هه‌رهه‌مان تیمیش له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وەزیرانی فه‌له‌ستینی ئه‌حمه‌د قورەیه‌ع كۆدەبێته‌وە.