Accessibility links

له كۆنفرانسی ووڵاته خێرخوازه‌كان سه‌رۆكی ئه‌فغانستان داوای یارمه‌تی بۆ ووڵاته‌كه‌ی كرد - 2004-03-31


له كۆنفرانسی ووڵاته خێرخوازه‌كان له به‌رلین حامید كارزای سه‌رۆكی ئه‌فغانستان داوای یارمه‌تی بۆ ووڵاته‌كه‌ی كرد تا كێشه‌ی نایاسایه‌كانی به‌نگ و مخه‌ده‌رات و تیرۆریستی پێ چاره‌سه‌ر بكات.

ئه‌مڕۆ به‌ڕێز كارزای ئه‌م قسانه‌ی له سه‌ره‌تایی ده‌ست پێكردنی كۆنفرانسی خێرخوازانی نێونه‌ته‌وه‌یی سه‌باره‌ت ئه‌فغانستان ڕاگه‌یاند كه دوو ڕۆژ ده‌خایه‌نێت.

هه‌روه‌ها گوتی ووڵاته‌كه‌ی زۆر به‌سه‌ختی زیانی پێ گه‌یشتووه له ئاكامی كێشه‌ی به‌نگ و مخه‌ده‌رات كه ناتوانێت ئه‌فغانستان به‌ته‌نها ڕووبه‌ڕووی ببته‌وه.

جێی ووتنه كێشه‌ی به‌نگ و مخه‌ده‌رات له نێو كێشه‌كانی تری سیاسی و ئاسایشدا له‌و كۆنفرانسه‌دا باس ده‌كرێت كه وه‌زیره‌كانی ده‌ره‌وه‌ و كاربه‌ده‌سته‌ باڵاكانی زیا له 60 ووڵات و ڕێخراو تیا ئاماده بوون.

XS
SM
MD
LG