Accessibility links

له ‌ئوزبه‌كستان رووداوێكی تێرۆریستی ده‌بێته‌‌ هۆی كوشتنی دوو كه‌س. - 2004-03-29


كاربه‌ده‌ستان له ئوزبه‌كستان ده‌ڵێن به‌لانی كه‌مه‌وه دوو كه‌س له ئاكامی ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌ی له بازاڕێكی قه‌ره‌باڵغی ناوجه‌رگه‌ی شاری تاشكه‌نت روویداوه كوژران.

ده‌سه‌ڵاتداران ده‌ڵێن ئه‌م ته‌قینه‌وه‌یه له به‌رده‌م دوكانێكی فرۆشتنی كه‌ره‌سته‌ی یاری مناڵاندا ڕوویداوه به‌لانی كه‌مه‌وه بیست كه‌سیشی بریندار كردووه.

كاربه‌ده‌ستانی ئوزبه‌ك ده‌ڵێن خریكی لێكۆڵینه‌وه كردن بوون له كاتێ یه‌كێ له‌تێرۆركاران ئیشه‌كه‌ی خۆی كردووه وه ده‌شڵێن به‌هۆی ئه‌م ڕووداوه‌وه ژماره‌یه‌ك خه‌ڵكیان ده‌ستگیر كردووه.

ده‌مراستێكی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئوزبه‌كستان گوتویه‌تی ئه‌و ته‌قینه‌یه یه‌كێك بووه له‌و ژماره ته‌قینه‌وانه‌ی ئه‌مڕۆی تێرۆریستان به‌ڵام هیچ پوخته‌یه‌ك و وورده‌كاریه‌كی له‌سه‌ر ته‌قینه‌وه‌كانی تر باس نه‌كردووه.

XS
SM
MD
LG