بابه‌تی به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشنتۆنی 26 ی مانگی 3 ی 2004 سه‌باره‌ت به سه‌رهه‌ڵدانی توندڕه‌وی ئاینیه له كوردستانی عێراق. توند ڕه‌وی ئاینی چ مانایه‌ك له خۆ ده‌گرێت و له‌م زه‌مه‌نی به جیهانی بوونه دا چ مه‌به‌ستێكی شاراوه‌ی هه‌یه؟ ئایا به ته‌نیا توندڕه‌وه‌یی ئاینی ده‌بێته هۆكار بۆ ئه‌وه‌ی كه‌سێك پشتێنی تی ئێن تی له خۆی ببه‌ستێت و له نێو خه‌ڵكی وادا كه خه‌ریكی كاروباری ڕۆژانه‌ن خۆی بته‌قێنته‌وه؟ چی له پێش ئه‌م دیارده‌یه‌وه هه‌یه؟ قسه‌مان له سه‌ر كوردستانی عێراقه. دیارده‌ی توندڕه‌ویی ئاینی له نێو ئه‌م كۆمه‌ڵگایه‌دا كه‌وتۆته كار، هێرشی خۆكوژی، ته‌حریم و ته‌كفیر كردن، ڕه‌ت كردنه‌وه‌ی ته‌واوی مێژوو، قه‌ده‌غه كردنی دیالۆگ، هه‌ڵدانه‌وه‌ی گۆڕی كه‌سایه‌تیه ئاینیه‌كان و چه‌ندان شتی تری له‌و بابه‌ته. ده‌بێت بپرسین ئه‌مانه كه به‌ناوی ئاینه‌وه ئه‌نجام ده‌درێن تا چه‌ندێك ئاین شه‌رعیه‌تی پێ ده‌دات یان تا چه‌ندێك ڕه‌تی ده‌كاته‌وه؟ مێژووی سه‌رهه‌ڵدانی توندڕه‌وی ئاینی له كوردستانی عێراق ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ كه‌ی و چ زه‌مینه‌یه‌ك ئه‌م دیارده‌یه‌ی له‌سه‌ر دروست بووه؟ ئایا په‌یوه‌ندی له نێوان دیارده‌كانی ئه‌م توندڕه‌وییه ئاینیه له عێراق و دیارده‌كانی تونده‌ڕه‌وی ئاینی له ووڵاتانی عه‌ره‌بدا هه‌یه؟ ئه‌مانه ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی بابه‌تی به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشنتۆن بوون.
میوانداری به‌رنامه‌كه هاوكارمان به‌ڵێن ساڵح بوو و میوانه‌كانیش نوسه‌ر و لێكۆڵه‌ره‌وه‌ی كورد د. ڕه‌فیق سابر بوو و هه‌روه‌ها به‌ڕێز محه‌مه‌د عه‌بدولڕه‌حیم له ڕێخراوی یه‌كگرتووی ئیسلامی كردستان.
بۆ گوێگرتن له ته‌واوی به‌رنامه‌كه...تكایه كلیكی ئه‌و ئۆدیۆ فایله‌ی لای سه‌رەوەی ئه‌م لاپه‌ڕەیه بكه.