سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كۆفی ئه‌نان خۆ ئاماده ده‌كات له كاتی كۆبونه‌وه‌ی له هاوینه‌هه‌وارێكی سویسرا نه‌خشه‌یه‌كی ئاشكرا بكات بۆ یه‌كگرتنه‌وه‌ی دورگه‌ی قوبرسی دابه‌ش كرا‌و.
كاربه‌ده‌ستان ده‌ڵێن ئه‌و نه‌خشه‌یه ئه‌مڕۆ یا خود دووشه‌ممه ده‌درێت به چوار شانده‌ی له‌و كۆبونه‌وه‌كه‌دا، یۆنان توركیا و كۆمیته‌ی قوبرسی یۆنانی و تورك.
هه‌موو به‌شه‌كان له كۆبونه‌وه‌كه‌دا ڕێگه ده‌ده‌ن به كۆفی ئه‌نان بۆ رێكخستنی پلانێك ئه‌گه‌ر هیچ ڕێكه‌وتنێك ئه‌نجام نه‌درا هه‌تا 31 ی مانگی 3.
ئه‌گه‌ر هاتو هه‌ر كۆمه‌ڵێكی قوبرس ڕازی نه‌بون له‌سه‌ر پلانه‌كه ته‌نها به‌شه یۆنانێكه‌ی ئه‌و دورگه‌یه ده‌بێته ئه‌ندامی یه‌كێتی ئه‌وروپا له یه‌كی مانگی پێنج دا.