توركیا ڕادەگه‌یه‌نێت له درەنگانێكی ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌دا بوومه‌له‌رزەیه‌كی مام ناوەند له ڕۆژهه‌ڵاتی توركیای داوە و به لایه‌نی كه‌مه‌وە نۆ كه‌س گیانیان له‌دەستداوە.
كاربه‌دەستان ڕادەگه‌یه‌نن كه بوومهلهرزەكه به پله‌ی 5.1 ی پێوانه‌ی ڕەخته‌ر پێوانه كراوە و ناوەندی هێزەكه‌ی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوچه‌ی ئه‌رزوروم بووە.
دەسه‌ڵاتداران و ڕاگه‌یاندنه توركیهكانیش دەڵێت: بوومهلهرزەكه بووە هۆی بڕانی ووزەی كارەبا و له‌ناوبردنی ژمارەیه‌ك له خانوبهرەی ناوچه‌كه و دانیشتوانی ناوچه‌كه له پێناو سه‌لامه‌تی ژیانیان ناچار بوون بچنه سه‌ر شه‌قامه‌كان.