پاكستان ڕادەگه‌یه‌نێت كه له دروستی ئه‌و كاسێته دەنگیه دەكۆڵنه‌وە كه تیایدا بانگه‌شه‌ی ڕووخاندنی حكومه‌تی سه‌رۆك پێرێز موشه‌رەف دەكات و باوەڕدەكرێت ئه‌و په‌یامه له‌لایه‌ن ئه‌ندامێكی تۆڕی تیرۆرستی ئه‌لقاعدەوە بڵاوكرابێته‌وە.
چه‌ناڵێكی سه‌ته‌لایتی عه‌رەبی به‌ناوی ئه‌لجه‌زیرە له ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌دا ئه‌و په‌یامه‌ی بڵاوكردەوە و دەڵێت: له لایه‌ن ئه‌یمه‌ن ئه‌لزەواهری جێگری سه‌رۆكی ئه‌لقاعدە ئوسامه بن لادن تۆماركراوە.
كاربه‌دەستانی له‌شكری پاكستانیش باوەڕدەكه‌ن ئه‌یمه‌ن ئه‌لزەواهری یه‌كێك بێت له‌و كه‌سانه‌ی كه‌له نێو چه‌كدارانی ئه‌لقاعدەدا بێت كه له چیایه‌كی نزیك سنوری ئه‌فغانستان به‌رگری دەكه‌ن.
ووڵاته یه‌كگرتووەكانی ئه‌مریكاش دەڵێت: نزیكه‌ی دوو هه‌زار مارینزیان له‌و ناوچه‌یه‌ی نزیك ئه‌فغانستان بڵاوكردۆته‌وە تاوەكو به‌شداری له هه‌ڵمه‌ته‌كانی گه‌ڕان به‌شوێن چه‌كدارانی ئه‌لقاعدە و تاڵه‌بانه‌كاندا بكه‌ن.