وا چاوەڕوان دەكرێت ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وە یه‌كگرتووەكان دەنگی خۆیان له‌سه‌ر كێشه‌ی بڕیارێك بدەن كه كوشتنی شێخ ئه‌حمه‌د یاسین ی ڕێبه‌ری ڕۆحانی حه‌مماس له لایه‌ن ئیسرائیله‌وە مه‌حكوم دەكات.
له ماوەی مشت ومڕی ڕۆژی سێ شه‌ممه‌دا به‌رنووسی بڕیارێك له لایه‌ن جه‌زائیرەوە پێشكه‌ش كرا كه ئه‌و كوشتنانه و هێرشی تیرۆرستان له دژی سیڤیلیه‌كان مه‌حكوم دەكات.
به‌ڵام به گوێرەی داواكاری نه‌ته‌وە یه‌كگرتووەكان نه‌بوو كه دەڵێ پێویسته یاساكه به تایبه‌تی ئیدانه‌ی تیرۆرمه فه‌له‌ستینیه‌كان بكات.
دوێنێ چوارشه‌ممه‌ش لیژنه‌ی مافی مرۆفی سه‌ر به نه‌ته‌وە یه‌كگرتووەكانیش ئیدانه‌ی كوشتنه‌كه‌ی شێخ ئه‌حمه‌د یاسین كرد.
هاوكات له سوریا خالد مه‌شغول و ڕێبه‌ری باڵای حه‌ماس ڕایگه‌یاند چه‌كدارانی رێكخراوەكه تۆڵه‌ی كوشتنی شێخ ئه‌حمه‌د یاسین له ئارییل شارۆنی سه‌رۆك وەزیری ئیسرائیل دەسه‌ندنه‌وە.