Accessibility links

بۆمبێك له‌ شاری به‌عقوبه‌ی باكوری به‌غدا ته‌قیوەته‌وە - 2004-03-25


له‌ ماوەی هێرشێكی رۆژی چوارشه‌ممه‌دا بۆ سه‌ر ماشینێكی سوپایی له‌ باكوری به‌غدا سه‌ربازێكی ئه‌مه‌ریكی كوژرا و یه‌كێكی تریش بریندار بوو.

جێگری به‌ڕێوبه‌ری هه‌ڵمه‌ته‌كانی له‌شكری ئه‌مریكی له‌ عێراقدا ژەنه‌راڵ مارك كیمیت گوتی: له‌ درەنگانێكی رۆژی چوارشه‌ممه‌دا هێرش كرایه‌ سه‌ر سه‌ربازەكان له‌ نزیك شاری تاجیه‌وە. له‌ به‌رامبه‌ریشدا هێزەكان ته‌قه‌یان كردۆته‌وە و به‌ لایه‌نی كه‌مه‌وە سێ گێرەشێوێنیان كوشتووە.

له‌ لایه‌كی ترەوە، ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ سه‌ربازێكی ئه‌مریكی گیانی له‌ دەستداوە و دوو سه‌ربازی تریش له‌ ئه‌نجام ته‌قینه‌وەی بۆمبێك له‌ شاری به‌عقوبه‌ ی باكوری به‌غدا بریندار بوون.

XS
SM
MD
LG