پیاو ماقوڵان و ڕیش سپیانی عه‌شیره‌ته‌كانی ڕۆژئاوای پاكستان بۆ سێهه‌م ڕۆژه هه‌وڵی دانوستاندن له‌گه‌ڵ گومانباره‌كانی ئه‌لقاعیده و توندڕه‌وه لایه‌نگره‌كانیاندا ده‌ده‌ن كه له نزیك ئه‌فغانستانن تا خۆیان به ده‌سته‌وه بده‌ن.
پیاوماقوڵان و ریش سپی عه‌شیره‌ته‌كان له دوو هه‌وڵه‌كه‌ی پێشوویاندا سه‌ر كه‌وتوو نه‌بوون بۆ كۆتایی پێ هێنانی گه‌مارۆكه‌ی له‌شكری پاكستان بۆ ناوچه فراوانه‌كه‌ی هه‌رێمی وه‌زیرستان.
دڕه‌نگانی دوێنێ سێ شه‌ممه ناوبه‌ناو شه‌ڕه ته‌قه له نێوان له‌شكر و میلیشیاكاندا هه‌بووه. به‌ڵام ڕاپۆرت سه‌باره‌ت به زیانی گیانی نه‌دراوه.
له ڕووداوێكی تری جودادا سێ ڕۆكێت گیراوه‌ته شاری پیشاوه‌ری باكووری ڕۆژئاوای پاكستان كه نزیكه‌ی 220 كیلۆمه‌تر له شوێنی شه‌ڕه‌كانه‌وه دووره و به‌لانی كه‌مه‌وه دوو كه‌س له‌و هێرشه موشه‌كیه‌دا بریندار بوون.