Accessibility links

له‌شكری ئیسرائیل كرده‌ی سه‌ربازی زیاتر له كه‌رتی غه‌ززه ئه‌نجام ده‌دات - 2004-03-24


له ده‌مێكدا كۆمیته‌ی باڵای مافی مرۆڤ ی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان هه‌نگاوی ئیدانه‌ كردنی سیاسه‌تی ئیسرائیل ناوه سه‌باره‌ت به كوشتنی ڕێبه‌رانی میلیشیایی فه‌ڵه‌ستینیه‌كان، له‌شكری ئیسرائیل كرده‌ی سه‌ربازی زیاتر له كه‌رتی غه‌ززه ئه‌نجام ده‌دات.

كۆمیته‌ی مافی مرۆڤ ی سه‌ر به‌ نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له جه‌نیف به ئه‌نجامی سی و یه‌ك ده‌نگی به‌ڵێ و دووانی نه‌خێر و هه‌‌ژده ئه‌ندامیش ده‌نگی خۆیان نه‌دا ئیدانه‌ی ئیسرائیل كرا به‌هۆی كوشتنی شێخ ئه‌حمه‌د یاسین ی ڕێبه‌ری ڕێكخراوی حه‌ماس ی فه‌ڵه‌ستینیه‌كان.

ووڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و ئوستورالیا ده‌نگیان دژی ئه‌م ئیدانه كردنه دا. هاوكاتیش هێزه‌ سه‌ربازیه‌كانی ئیسرائیل دوو خانووییان له غه‌ززه ڕووخاندووه و شه‌ڕه ته‌قه‌ش له‌گه‌ڵ فه‌ڵه‌ستینیه‌كاندا ڕوویداوه.

بێ له‌م ڕووداوه‌ش، سه‌ربازه‌كانی ئیسرائیل دوو ووڵاتی فه‌ڵه‌ستینیان كوشتووه و ده‌ڵێن ئه‌و دووانه له هه‌و‌ڵداندا بوون بۆ چونه ناو ئوردوگایه‌كی نیشته‌جێ بووه جوله‌كان له غه‌ززه.

XS
SM
MD
LG