سه‌رۆكی ئێستای ئه‌نجومه‌نی فه‌رمانڕه‌وایه‌تی عێراقی ده‌ڵێت به‌غدا داوای یارمه‌تی زیاتر له ژاپۆن ده‌كات به‌مه‌به‌ستی ئاوادان كردنه‌وه‌ی پیشه‌سازی نه‌وت له ووڵاته‌كه‌دا.
محه‌مه‌د به‌حر ئه‌لعلوم بۆ سه‌ردانێكی سێ ڕۆژی چووه‌ته تۆكیۆ و له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانی ژاپۆن دا كۆ ده‌بێته‌وه. ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه به په‌یامنێرانی ڕاگه‌یاند كه هاوكاری ژاپۆن له چاكسازی سه‌رچاوه نه‌وتییه‌كانی به‌ره‌پێش ده‌چێت. وه گوتویه‌تی: شانده‌یه‌كی سه‌ر به وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراقی له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا سه‌ردانی ژاپۆن ده‌كه‌ن تاوه‌كو له نزیكه‌وه ووتوێژ له‌و باره‌یه‌وه بكه‌ن.
به‌ڕێز به‌حر ئه‌لعلوم گوتی: هیوا ده‌خوازێت عێراق له وورده وورده ڕۆژانه 5 ملیۆن به‌رمیل نه‌وت به‌رهه‌م بهێنت كه ئێستاكه ته‌نها یه‌ك ملیۆن به‌رمیل نه‌وت ڕۆژانه به‌رهه‌م ده‌هێنرێت.
جێی باسه ژاپۆن پێشتر به‌ڵێنی داوه به یارمه‌تی دان له پرۆسه‌ی ئاوه‌دان كردنه‌وه‌ی عێراقدا به بڕی 5 ملیۆن دۆلار هه‌روه‌ها به‌ڵێنی داوه به ناردنی هێزی له‌شكری ئاشتیخواز بۆ شاری سه‌ماوه له باشووری عێراق.
بڕیاریشه ئه‌م كاربه‌ده‌سته عێراقییانه له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی ژاپۆنی Junichiro Koizumi و كۆمه‌ڵێ كاربه‌ده‌ستانی باڵای تردا كۆببنه‌وه.
له پاشدا سه‌ردانی چین و تونیسیش ده‌كه‌ن بۆ به‌شدرای له لوتكه‌ی عه‌ره‌بی ئه‌مساڵدا.