Accessibility links

له ئه‌مریكا لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ سه‌رنه‌كه‌وتنی CIA  بۆ ڕوونه‌دانی ڕووداوه تیرۆریستیه‌كانی 11 ی سپته‌مبه‌ر به‌رده‌وامه - 2004-03-24


كۆمیته‌یه‌كی تایبه‌تی ئه‌مریكی له سه‌رنه‌كه‌وتنی ده‌زگای زانیاری ووڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا بۆ ڕوونه‌دانی ڕووداوه تیرۆریستیه‌كانی 11 ی سپته‌مبه‌ر ده‌كۆڵنه‌وه و ئه‌مڕۆ پێداچونه‌وه‌ی تر ئه‌نجام ده‌ده‌ن.

جۆرج تێنێت ی سه‌رۆكی CIA و رچارد كلارك ی شاره‌زای شێوه‌ی كاروباری تیریرزمی كۆشكی سپی له‌نێو ئه‌و كه‌سانه‌دا بوون كه له‌و باره‌یه‌وه شایه‌تیان ده‌دا.

به‌ڕێز كلارك سه‌رۆك بوش تاوانبار كردووه به‌وه‌ی كه گرنگییه‌كی كه‌می به‌و مه‌ترسی و هه‌ڕه‌شانه‌ی ئه‌لقاعیده له پێش ڕووداوه‌كانی 11 ی سپته‌به‌ری دابوو و زیاتر تیشكیان خستووه سه‌ر عێراق.

وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكی دۆناڵد ڕه‌مسفیڵد به كۆمسیۆنه‌كه‌ی ڕاگه‌یاندووه كه ئه‌و به هیچ شێوه‌یه‌كی ئاگادار نییه له‌و زانیاریانه‌ی كه سی ئای ئه‌ی له پێش ڕووداوه‌كانی ناوه‌ندی بازرگانی جیهانی و پنتاگۆندا ئاشكرا كردووه.

XS
SM
MD
LG