Accessibility links

كاربه‌ده‌ستانی ئیسرائیلی ده‌ڵێن به‌رده‌وام ده‌بن له كوشتنی ڕێبه‌رانی میلیشیایی فه‌ڵه‌ستینیه‌كاندا - 2004-03-23


له ده‌مێكدا ئیسرائیل چاوه‌ڕوانی ئه‌وه ده‌كات هێرشی تۆڵه سه‌ندنه‌وه‌ی بكرێته سه‌ر، كاربه‌ده‌ستانی ئیسرائیلی ده‌ڵێن به‌رده‌وام ده‌بن له كوشتنی ڕێبه‌رانی میلیشیایی فه‌ڵه‌ستینیه‌كاندا.

وه‌زیری كاروباری ئاسایشی ئیسرائیل ده‌ڵێت: ئه‌م بڕیاره‌ش هه‌ر هه‌موو ڕێبه‌ره میلیشیاكانی فه‌ڵه‌ستینیه‌كان ده‌گرێته‌وه. ئه‌م ڕاگه‌یاندنه‌‌ش ته‌نها یه‌ك ڕۆژ پاش كوشتنی شێخ ئه‌حمه‌د یاسین ی ڕێبه‌ری باڵای ڕێكخراوی حه‌ماس هات.

له شاره‌كانی ئیسرائیلدا پۆلیسی سه‌ربازه ئیسرائیلیه‌كان له بارێكی ئاگاهی به‌رزدان.

XS
SM
MD
LG