Accessibility links

ژماره‌یه‌ك ئوتومبێلی له‌شكری پاكستانی كه‌وتونه‌ته بۆسه‌یه‌كی میلیشیا گومانباره‌كانی تۆڕی تیرۆركاری ئه‌لقاعیده‌وه‌ - 2004-03-23


كاربه‌ده‌ستانی پاكستانی ده‌ڵێن ژماره‌یه‌ك ئوتومبێلی له‌شكری له سنووری یه‌كێ له عه‌شره‌ته‌كاندا كه‌وتونه‌ته بۆسه‌یه‌كه‌وه واته له‌و ناوچه‌ی هێزه سه‌ربازیه‌كان به شوێن میلیشیا گومانباره‌كانی تۆڕی تیرۆر كاری ئه‌لقاعیده‌ دا ده‌گه‌ڕان.

ده‌مڕاستێكی له‌شكری گوتویه‌تی دره‌نگانێكی دوێنێ دووشه‌ممه ئه‌و هێرشه‌ ئه‌نجام دراوه له نزیك شاری وانا له باشووری ناوچه‌ی وه‌زیرستان ی هاوسنووری ئه‌فغانستان.

له لێدوانه‌كه‌یدا ده‌مڕاستی له‌شكری هیچ ئاماژه‌یه‌كی به زیانه گیانیه‌كان نه‌كردووه به‌ڵام ڕاپۆرته هه‌واڵیه‌كان ده‌ڵێن به‌لانی كه‌مه‌وه دوانزه سه‌رباز كوژراون.

له ڕووداوێكی تری جودادا زوویه‌كی ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه له ئاكامی هێرشێكی ڕۆكێتی سێ سه‌رباز كوژراون.

هاوكاتیش ڕیش سپییانی عه‌شیره‌ته‌كان داوا له گومانباره توندڕه‌وه‌كانی ئه‌لقاعیده و لایه‌نگرانیان ده‌كه‌ن له ناوچه‌كه‌دا خۆیان به‌ده‌سته‌وه بده‌ن و كۆتایی به‌و خوێن ڕشتنه بێنن كه له هه‌فته‌ی ڕابردوودا ده‌ستی پێكرد.

XS
SM
MD
LG