له‌شكری ووڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق ده‌ڵێت دوێنێ یه‌كشه‌ممه یاخی بووان له ڕۆژئاوای به‌غدا بۆمبی ده‌ستكردیان داناوه‌ته‌وه و له ئاكامی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی سه‌ربازێكی ئه‌مـریكی و ئه‌و وه‌رگێڕه عێراقیه‌ی له‌گه‌ڵیدا بووه كوژراوه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه و له ڕاگه‌یاندنێكی له‌شكریدا ده‌ڵێت سێ سه‌ربازی تری ئه‌مریكی له‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌دا بریندار بوون.
ئه‌م ڕووداوه‌ش له ده‌مێكدا ڕووی داوه كه ده‌سته‌یه‌ك سه‌ربازی ئه‌مریكی به ناوچه‌ی ئه‌بو غرێب دا تێپه‌ڕ ده‌بوون. هاوكاتیش ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراقی ده‌ڵێن له نزیك بنكه‌یه‌كی هێزی ئاسمانی ئه‌مریكاوه له شارۆچكه‌ی به‌له‌د ئۆتۆمبێلێك ته‌قیوه‌ته‌وه و به‌لانی كه‌مه‌وه عێراقیه‌ك كوژراوه.
هه‌ر ئه‌مڕۆش فینلاند گوتویه‌تی له به‌غدا ته‌قه له دوو كارداری فینله‌ندی كراوه و كوژراون.