Accessibility links

وه‌زیری كاروباری هێڵی مه‌ده‌نی ئاسمانی ئه‌فغانستان كوژراوه - 2004-03-21


وه‌زیری كاروباری هێڵی مه‌ده‌نی ئاسمانی ئه‌فغانستان میر وه‌یس سادق كوژراوه و هه‌روه‌ها ڕاپۆرتیش هه‌یه سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك خه‌ڵكی تریش له‌و شه‌ڕ و پێكدادانه‌دا كه له پاش ئه‌م ڕووداوی كوشتنه هاتۆته‌كایه كوژرابن.

ده‌سه‌ڵاتداران له ڕۆژئاوای ئه‌فغانستان ده‌ڵێن به‌ڕێز سادق كوڕی ئسماعیل خان فه‌رمانڕه‌وای ده‌سه‌ڵاتداری ناوچه‌ی هێراته ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه له پایته‌ختی هه‌رێمه‌كه كوژراوه.

ده‌مڕاستێكی به‌ڕێز خان ی فه‌رمانڕه‌وا ده‌ڵێت سه‌ركرده‌یه‌كی باڵای له‌شكری حكومه‌ت ،زاهیر نایب زاده، به‌ڕێز سادقی كوشتووه. كاربه‌ده‌ستانیش له هێرات ده‌ڵێن دوا به‌دوای ئه‌و ڕووداوه شه‌ڕ و پێكدادان له نێوان سه‌ركرده‌ سه‌ربازیه‌كانی ڕوویداوه و لایه‌نگرانی ئسماعیل خان ی فه‌رمانڕه‌وا ڕوویداوه.

به‌ڕێز زاده‌ ی سه‌ركرده‌ی له‌شكری ده‌ڵێت له‌م شه‌ڕانه‌دا نزیكه‌ی سه‌د كه‌س كوژراون وه به ئاژانسه ده‌نگ و باسیه‌كانی ڕۆژئاوای گوتووه له ڕووبه‌ڕوو بونه‌وه‌یه‌كدا له ماڵی سه‌ركرده له‌شكریه‌كاندا كوژراوه.

XS
SM
MD
LG