Accessibility links

سه‌‌رۆك بوش دوباره پشتگیری له شه‌‌ری عیراق ده‌‌كات - 2004-03-20


سه‌‌رۆك بوش دوباره پشتگیری له شه‌‌ری عیراق ده‌‌كات و ده‌‌ڵێت ئه‌‌م شه‌‌ره باشتر بوو بۆ گه‌‌لانی عیراق و ئه‌‌مریكا و بۆ هه موو جیهان. له گوتاری رادیۆیی حه‌‌فتانه ئه مرۆ شه‌‌ممه سه‌‌رۆك ووتی نه‌‌مانی رێبه‌‌ری عیراقی پێشوو سه‌‌دام حوسێن له‌‌سه‌‌ر ده‌‌سه لات بووه هۆی نه‌‌مانی سه‌‌رچاوه‌‌ی توندوتیژی و سته‌‌م و ناسه‌‌قامگیری له رۆژهه لاتی ناوه‌‌راست. سه‌‌رۆك بوش دانی نا به‌‌بوونی هه‌‌روه‌‌ك ئه‌‌و ووتی جه‌‌رده و پیاوكوژان له عیراق. جێگای باسه كه له‌‌م حه فته یه ژماره‌‌یه‌‌ك هێرشی خوێناوی له عیراق كران، كه گرینگترینیان ته‌‌قینه‌‌وه‌‌ی ئۆتۆ مبیلێك بوو له به‌‌رده‌‌م هۆتێلێكی به‌‌غدا كه تیایدا حه‌‌وت كه‌‌س كوژران.

XS
SM
MD
LG