ژاپۆن به‌رگری كردووە له بڕیارەكه‌ی ساڵی ڕابوردووی بۆ پشتگیریكردن له كردارە له‌شكریه‌كه‌ی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر عێراق.
سه‌رۆك وەزیرانی ژاپۆنیش یوسۆ فوكودا ئه‌مڕۆ هه‌ینی به په‌یامنێرانی ڕاگه‌یاندووە كه ئه‌و شه‌ڕە كارێكی ڕەوا بوو. تۆكیۆش دەڵێت ئه‌گه‌رێكی زۆر هه‌یه چه‌كی كۆمه‌ڵ كوژ له عێراق دا بدۆزرێته‌وە.
جێی باسه، ژاپۆن به سه‌دەها له سه‌ربازی ووڵاته‌كه‌ی له شاری سه‌ماوە ی باشوری عێراق بڵاوكردۆته‌وە كه له‌وێ كاری مرۆیی ئه‌نجام د‌ەدەن. باوەڕیش دەكرێت له كۆتایی ئه‌م مانگه‌شدا كۆمه‌ڵێكی تری هێزی ژاپۆنی بۆ عێراق بنێرێت.