ئه‌منستی ئنترناشناڵ ده‌ڵێت پاش یه‌ك ساڵ له هێرشی به‌ڕێبه‌رایه‌تی ووڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر عێراق باری مافی مرۆڤ هێشتا جێی نیگه‌رانیه.
له ڕاپۆرتێكدا كه ئه‌مڕۆ پێنچ شه‌ممه بڵاو كراوه‌ته‌وه رێكخراوی مافی مرۆڤ كه بنكه‌كه‌ی له له‌نده‌ن دایه به‌راورد ده‌كات كه فه‌ره‌تر له 10 هه‌زار هاووڵاتی عێراقی له ئاكامی ڕاسته‌و خۆ وه‌یاخود دووای شه‌ڕی داگیركردنی عێراق به رێبه‌رایه‌تی ووڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا كوژراون. هێشتا ئامارێكی ڕه‌سمی له ده‌ستدا نییه له ژماره‌ی كوژراوه سڤیله‌كان.
ئه‌منستی ڕه‌خنه وه‌كو ناوی ده‌یان له به‌كارهێنانی هێزی خوپیشاندانه‌كان و یاخود له پاسگاكانی پشكنین و یاخود هێرش بردنه سه‌ر ماڵه‌كان وه هه‌روه‌ها بوختانی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان ده‌كات له به‌كار هێنانی ئه‌شكه‌نجه دژ هه‌ندێ له ده‌ستگیر كراوه‌كان.
ڕاپۆرته‌كه هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه ده‌كات كه دادگاكانی عێراقی ڕێگایان پێ نادرێت له دادگاكردنی هێزه‌كانی بێگانه وه‌یاخود كاربه‌ده‌ستان له‌عێراق.