Accessibility links

له پێكدادانه‌كانی سێ شه‌ممه له شاره‌كانی حه‌له‌ب و عفرین لایه‌نی كه‌م 12 كورد كوژران - 2004-03-17


ڕاپۆرت ڕاده‌گه‌یه‌نن كه له شه‌ڕ و پێكدادانی له نێوان كورده‌كان و هێزه‌كانی ئاسایشی سوریا له باكووری ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌م ووڵاته ژماره‌یه‌ك خه‌ڵك كوژراون. سیاسه‌ت مه‌دارانی كورد له سوریا و شاهد ده‌ڵێن له پێكدادانه‌كانی سێ شه‌ممه له شاره‌كانی حه‌له‌ب و عفرین لایه‌نی كه‌م 12 كورد كوژران.

ئه‌مڕۆ له ژماره‌یه‌ك له شاره‌كانی كوردستانی عێراق خۆپیشاندان كرا بۆ ناڕازی ده‌ڕبڕین به‌و توندوتیژیه‌ی له دژی كورده‌كان له سوریا ده‌كرێ. سه‌باره‌ت به‌و خۆپیشاندانانه، په‌یامنێرانمان عومه‌ر فه‌رهادی له شاری هه‌ولێر، و ڵه‌تیف نێروه‌ی له شاری سلێمانی و سه‌لام باڵایی له شاری دهۆك ڕاپۆرتیان ئاماده‌ كردووه.

بۆ گوێ گرتن له ته‌واوی ئه‌م ڕاپۆرته، ده‌توانیت له‌م فایله ده‌نگییه‌ی لای به‌شی سه‌ره‌وه‌ی ئه‌م لاپه‌ڕه بده‌یت.

XS
SM
MD
LG