پۆلیسی عێراقی ده‌ڵێت ژنێكی عێراقی كه وه‌كو وه‌رگێڕی زمان له‌گه‌ڵ له‌شكری ئه‌مریكادا كاری كردووه له شاری موسڵ ته‌قه‌ی لێكراوه و كوژراوه
كاربه‌ده‌ستان ده‌ڵێن ئه‌مڕۆ چه‌كدارێك ته‌قه‌ی له ئوتومبێلێكه‌ی ژنه‌كه كردووه له كاتێكدا به‌ره‌و بنكه‌ی سه‌ره‌كی سه‌ربازی ئه‌مریكا له‌و شاره ده‌ڕۆیشت.
ئه‌م ڕووداوه ڕۆژێك پاش ڕووداوێكی تری له‌م شێوه‌یه دێت كه له موسڵ كرایه سه‌ر ئوتومبێلێك كه چه‌ند مه‌ده‌نیه‌كی ئه‌مریكی سه‌ر به ڕێكخراوی Christian Relief ی پێ بوو و له ئه‌نجامدا چواریان كوژران و یه‌كێك تریان بریندار بووه.
له هه‌مان ده‌مدا كوماندارێكی باڵای سه‌ربازه ئه‌مریكای له عێراق ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر هاتو ئیسپانیا هێزی خۆی له عێراق كشانه‌وه ئه‌وا هێچ كاریگه‌یه‌كی ئه‌وتۆی له‌سه‌ر هێزی هاوپه‌یمانان ناكات.