Accessibility links

محه‌مه‌د ئه‌لبه‌رادعی له واشنتۆنه به‌مه‌به‌ستی ووتوێژكردن له‌گه‌ڵ سه‌رۆك بوش و كاربه‌ده‌ستانی تری ئه‌مریكادا سه‌باره‌ت به به‌رنامه‌ی ناوكی ئێران - 2004-03-15


سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ووتوێژكه‌رانی ناوكی ئێران ده‌ڵێت تاران ده‌گاته ڕێكه‌وتنێك بۆ ڕێگه‌دان به پشكنه‌رانی ناوكی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ ئێران و سه‌ر له نوێ ده‌ست بكه‌نه‌وه به كاره‌كانیان.

ئاژانسی ڕه‌سمی ده‌نگ و باسی ئێران ده‌ڵێت حه‌سه‌ن ڕۆحانی گوتویه‌تی ڕاگرتنی كاتی ئه‌م پشكنینانه مه‌سه‌له‌یه‌كی ته‌كتیكی بووه و چاره‌سه‌ریش ده‌كرێت به‌ڵام ئاماژه‌ی به‌وه نه‌كردووه كه‌ی پشكنینه‌كان ده‌ست پێده‌كاته‌وه.

محه‌مه‌د ئه‌لبه‌رادعی سه‌رۆكی ده‌زگای نێونه‌ته‌وه‌یی ووزه‌ی ئه‌تۆمی له واشنتۆنه به‌مه‌به‌ستی ووتوێژكردن له‌گه‌ڵ سه‌رۆك بوش و كاربه‌ده‌ستانی تری ئه‌مریكادا سه‌باره‌ت به به‌رنامه‌ی ناووكی ئێران و مه‌سه‌له‌ی ناووكیه‌كانی تر له جیهاندا.

به‌ڕێز ئه‌لبه‌رادعی ده‌ڵێت خێرا گه‌ڕانه‌وه‌ی پشكنه‌رانی UN باشترین ڕێگایه بۆ ڕه‌وینه‌وه‌ی گومانه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان سه‌باره‌ت به به‌رنامه ناوكیه‌كه‌ی ئێران.

XS
SM
MD
LG