ئێران بانگه‌شه‌ی چاره‌سه‌ریه‌كی نێونه‌ته‌وه‌یی ده‌كات بۆ كێشه‌ی پرۆگرامی ناوكی كه ده‌ڵێت ڕه‌وا نییه و ئیهانه كردنه و ده‌ڵێت هێشتا بڕیاریان نه‌داوه كه‌ی پشكنه‌رانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ڕێگه‌یان پێ ده‌درێ بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ووڵاته‌كه.
تاران گه‌ڕێكی تری پێشكنینیی تاخیر ده‌كات له به‌ر مه‌ڕاسیمی سه‌ری ساڵی نوێی ئێران له 20 مانگی سێ. بڕیاری ئاژانسی ووزه‌ی ئه‌تۆمی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كه ڕۆژی شه‌ممه ده‌ركرا ڕه‌خنه له ئێران ده‌گرێ بۆ باس نه‌كردنی ته‌كنه‌لۆژی سه‌ره‌كی ناوكی له ڕاگه‌یاندنه‌كه‌ی مانگی 10 ی ڕابردوو.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه قسه‌كه‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران حامید ره‌زا ئاسفی هۆشداری دا كه له‌وانه‌یه هاوكاری داهاتووی كاران له‌گه‌ڵ پشكنه‌رانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان وه‌كو ئه‌نجامی بڕیاره‌كه بگۆڕێت ئه‌و دوپاتی كردووه‌وه كه ئێران هیچ شتی نه‌شاردۆته‌وه و هاوكاری ته‌واوی له‌گه‌ڵ پشكنه‌رانی كردووه.