كارمه‌ندانی فیدرالی ووڵاته یه‌كگرتووەكانی ئه‌مه‌ریكا هاوڵاتیه‌كی ئه‌مریكاییان دەستگیركرد و به تاوانی كاركردن بۆ حكومه‌تی سه‌رۆكی له‌كارخراوی عێراقی سه‌دام حوسه‌ین تاوانباركراوە.
خاتوو لنداوەر به كاركردن وەك كارمه‌ندێكی ناتۆماركراو بۆ موخابه‌راتی عێراقی تاوانباركراوە كه دەستی له گواستنه‌وەی پارەدا هه‌یه بۆ ووڵاتێك كه وڵاته یه‌كگرتووەكانی ئه‌مریكا له‌سه‌ر لیستی ووڵاتانی تیرۆرزمی داناوە.
هه‌رچه‌ندێكه خاتوو لینداوەر به سیخوڕێتی تاوانبارنه‌كراوە به‌ڵام به‌ردەوام چاوی به كاربه‌دەستانی موخابه‌راتی عێراقی كه‌وتووە...ئه‌مه كاتێك كه به كارێكی تایبه‌ت نێراوی نه‌ته‌وە یه‌كگرتووەكان بووە بۆ عێراق.
شایانی ئاماژە پێكردنه كه خاتوو لینداوەر دەڵێ: بێگوناهه له‌و تاوانانه.