Accessibility links

ڕۆژنامه‌یه‌كی ئه‌مریكا ده‌ڵێت دوو كوڕه‌كه‌ی سه‌دام حسێن پاش هێرش كردنه سه‌ر عێراق ڕایانكردبووه سوریا و به‌ڵام دواتر له‌لایه‌ن حكومه‌تی دیمه‌شقه‌وه ده‌ركران - 2004-03-11


له ڕاپۆرته هه‌واڵیه‌کی ڕۆژنامه‌یه‌كی ووڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكادا ده‌ڵێت دوو كوڕه‌‌كه‌ی سه‌دام حسێن پاش هێرش كردنه سه‌ر عێراق ڕایانكردبووه سوریا و به‌ڵام دواتر له‌لایه‌ن حكومه‌تی دیمه‌شقه‌وه ده‌ركران.

ڕۆژنامه‌ی یو ئێس ئه‌ی توده‌ی ڕاپۆرته‌كه‌ێ له‌سه‌ر بنچینه‌و ئه‌و زانیاریانه نوسیوه كه له زاری دوو كاربه‌ده‌ستی ووڵاته یه‌کگرتووه‌كانی ئه‌مریكاوه وه‌ری گرتوون به‌بێ ئه‌وه‌ی ناویان بێنێت. وه گوتویانه عوده‌ی و قوسه‌ی له وانه‌یه چه‌ند جارێك چوبنه ناو سوریاوه و هاتبشنه ده‌ره‌وه به‌ر له‌وه‌ی بۆ دوایه‌مین جار وه‌ربگرێن.

عوده‌ی و قوسه‌ی له مانگی حه‌وتدا و له‌میانه‌ی پێكدادانێكدا له‌گه‌ڵ هێزه سه‌ربازیه‌كانی ئه‌مریكا له شاری موسڵ كوژران. شاری موسڵ نزیكه‌ی سه‌د كێلۆمه‌تر له سنووری سوریاوه دووره.

شایانی باسه باڵیۆزی سوریا له ووڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ( عماد موسته‌فا) نكۆڵی له‌وه كردووه حكومه‌ته‌كه‌ی ڕێگه‌ی دابێته كوڕه‌كانی سه‌دام حسێن بچنه سوریاوه.

XS
SM
MD
LG