Accessibility links

13  ته‌قینه‌وه‌ له مه‌دریدی پایته‌ختی ئسپانیا ڕووی داوه - 2004-03-11


سیانزه ته‌قینه‌وه‌ له مه‌دریدی پایته‌ختی ئسپانیا ڕووی داوه و سه‌رچاوه‌‌كانی هه‌واڵ ڕاده‌گه‌یێنن كه 190 كه‌س كوژراون و نزیكه‌ی هه‌زارو دووسه‌د كه‌سیش بریندارن و حكومه‌تی ئسپانیا لۆمه‌ی ئه‌م ته‌قینه‌وانه‌ی ده‌‌خاته سه‌ر ڕێخراوی ETA له ناوچه‌ی Basque.

سه‌رۆك بوش له په‌یوه‌ندیه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ خۆسیه ماریا ئازناز ی سه‌ره‌ك وه‌زیری ئیسپانیا دا پرسه و ماته‌می خۆی ده‌ربڕیوه بۆ كه‌س و كاری قوربانیانی ئه‌و ڕووداوی ته‌قینه‌وانه و ئیدانه‌ی ئه‌و هێرشانه‌ش كردووه.

ژاك شیراك ی سه‌رۆكی فه‌ڕه‌نسا په‌یامێكی تایبه‌تی ناردووه كه پرسه‌ی خۆی و گه‌لی فه‌ڕه‌نساش ڕاده‌گه‌یه‌نێت. به‌ڕێز شیراك هێزی ئاسایشی به درێژایی سنووری باسكه‌كان ی نێوان هه‌ردوو ووڵاتدا زیاد كردووه.

حكومه‌تی ئیسپانیا لۆمه‌ی ئه‌و ته‌قینه‌وانه ده‌خاته ئه‌ستۆی جودایی خوازی باسك. ڕۆمانۆ پرۆدی سه‌رۆكی كۆمیسیۆنی ئه‌وروپا ئه‌و هێرشانه‌ی وا ناساندووه كه تاوانیكه‌ر دژی خه‌ڵكی بێ تاوان ئه‌نجام دراون. ڤلادیمیر پوتن ی سه‌رۆكی ڕووسیاش سه‌باره‌ت به‌م هێرشانه گوتویه‌تی كارێكی دڕندانه بووه.

XS
SM
MD
LG