تایلاند قایل بوو هه‌وڵه‌كانی بخاته گه‌ڕ بۆ دژایه‌تی كردنی تیرۆریزم له‌م كاتانه‌ی وه‌زیری ئاسایشی ئه‌مریكا تۆم ڕیدج سه‌ردانی بانكۆك ئه‌دات.
ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه به‌ڕێز ریدج شاهیدی مۆركردنی رێكه‌وتامه‌یه‌كی كرد كه به گوێره‌ی سیسته‌مێكی ئاسایشی سنوره‌كان له ڕێ كۆمپیوته‌ره‌وه چاودێری ده‌كرێت تا تیرۆریسته گومان لێكراوه‌كانی تایلاند ده‌ستگیر بكرێن.
به‌ڕێز ردج هه‌روه‌ها ووت‌وێژی له‌گه‌ڵ كاربه‌ده‌سته باڵاكانی تایلاندا ئه‌نجام دا. شایانی باسه ئه‌م سه‌ردانه‌ی بۆ بانكۆك به‌شێكه له گه‌شتێكی هه‌رێمی تا په‌یوه‌ندیه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان له باره‌ی شه‌ڕی دژ تیرۆریزمه‌وه پته‌و تر راگیرێت. به‌ڕێز ردج هه‌روه‌ها سه‌ردانی سنغافوره و ئه‌نده‌نوسیای دابوو.