هێزه‌كانی له‌شكری ئه‌مریكا ده‌ڵێن سه‌ربازێكی ئه‌مریكی به هۆی برینه سه‌خته‌كانیه‌وه گیانی له ده‌ست دا كه له ئاكامی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێك له شاری به‌عقوبه دووچاری ببوو.
هه‌ر له‌و ڕوداوه‌دا دوو سه‌ربازی تری ئه‌مریكایی بریندار بوون. له لایه‌كی تره ڕۆژی چوارشه‌ممه له باشووری به‌سره ده‌مڕاستی هێزه‌كانی به‌ڕیتانیا ڕاگه‌یاند دوو ژنی عێراقی كه بۆ هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان كاریان ده‌كرد ته‌قه‌یان لێكرا و كوژران كاتێك كه به تاكسیه‌ك به‌ره‌و ماڵه‌كانیان ده گه‌ڕانه‌وه. له هه‌مان كاتدا كاربه‌ده‌ستانی هێزی هاوپه‌یمانان به‌ڕێبه‌رایه‌تی ئه‌مریكا ده‌ڵێن ده‌زگای لێكۆڵینه‌وه‌ی فیدڕاڵی واته FBI له ڕووداوێكی ڕۆژی سێ شه‌ممه له به‌غدا ده‌كۆڵنه‌وه كه دوو سیڤیڵی ئه‌مریكی و زمان وه‌رگێره‌كه‌یان تیادا كوژران.