چین ئه‌م بڕیاره‌ی دوایی ڕه‌ت كردۆته‌وه كه له‌لایه‌ن قانون دانه‌رانی ئه‌مریكاوه دراوه و داوا له واشنتۆن ده‌كات كه پشتگیری بڕیارێكی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بكات سه‌باره‌ت به سه‌رپێچی كردنی مافی مرۆڤ له لایه‌ن په‌كینه‌وه.
ده‌مڕاستی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی چین ئه‌مریكا به‌وه تاوانبار ده‌كات كه نه‌یتوانیوه به هه‌وڵه‌كانی باشكردنی ژیانی خه‌ڵكی چین له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه بزانن.
شایانی باسه هه‌فته‌ی ڕابردوو ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مریكا بڕیارێكیان په‌سه‌ند كرد كه داوا له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی بوش ده‌كات پشتگیری بڕیارێك بكات بۆ ڕه‌خنه گرتن له چین له كۆبونه‌وه‌ی هه‌فته‌ی داهاتووی كۆمسیۆنی مافی مرۆڤی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له جه‌نێف.
كۆڵن پاوه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا گوتویه‌تی وا پێ ده‌چێت واشنتۆن پشتگیری بڕیارێكی له‌م شێوه‌یه بكات.