بڕیاره ئه‌مڕۆ 7 ئه‌ندامه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی پیاو ماقوڵانی هایتی سه‌ره‌ك وه‌زیری نوێیان هه‌ڵبژێرێ له ووڵاتی كاریبی پڕ ئاژاوه دا. سه‌ره‌ك وه‌زیری نوێ هه‌وڵ ده‌دات حكومه‌تی گواستنه‌وه‌ی نوێ پێك بهێنێت له پاش سه‌رۆكی پێشوو به‌ڕێز ئارستێد له‌لایه‌ن هێزی ئۆپۆسیزیۆنیه‌كان و به پاڵپشتی هێزی هاوپه‌یمانان كه ئه‌مـریكا پشتگیری ده‌كرد لابرا. ئه‌م حكومه‌ته هه‌ڵبژاردنی نوێ ڕێك ده‌خات.
ڕۆژی دووشه‌ممه سه‌ۆركی پێشووی دادگای باڵای هایتی به‌ڕێز ئه‌لیكسه‌نده‌ر سوێندی یاسای خوارد بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌تی هایتی. له هه‌مان ده‌م بڕیاره ئه‌مرۆ تیمێكی هه‌ڵسه‌نگاندنی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌كان بگاته هایتی بۆ یارمه‌تی دانی بڵاو بونه‌وه‌ی هێزی ئاشتی پارێزی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له ماوه‌ی 3 مانگی داهاتوودا.